ئاگربەست لە قەرەباغ ڕاگەیەنرا

دوای ڕازیبوونی ئازەربایجان و ئەرمینیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەرێمی قەرەباغ دوای ڕۆژێک دانوسان لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بڕیاردرا شەڕ لە قەرەباغ ڕابگیرێت.

ڕازیبوونی هەردوولا بە ئاگربەست لەلایەن سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیاوە ڕاگەیەنرا، لاڤرۆڤ وتی “ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان”.

بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەم، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد، “هەردوو وڵات کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ ئاگربەست ڕادەگەیەنن و ئیتر شەڕ لە قەرەباغ کۆتایی دێت”.

نێوەندگیرییەکەی ڕوسیا لە کاتێکدایە کە وەزیرانی دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان ماوەی 10کاتژمێر گفتوگۆیان کرد لە مۆسکۆ و پاشان گەیشتوون بەوەی شەڕ لە هەرێمی قەرەباغ ڕابوەستێت.

نزیک بە مانگێکە برینە 30 ساڵییەکەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دیسانەوە کولایەوە و ئاگری خستەوە ناوچەکە، لەماوەی نزیکەی مانگێک شەڕدا زیاتر لە 200 کەس لە هەردولا کوژران و ئەمە جگە لە کوژرانی چەکدارە سورییەکانی نزیک لە تورکیا کە بۆ شەڕ نێردرابوونە هەرێمەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن گەمارۆی دەریایی لە دەریای عەرەب دەستپێکردووە

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن بە هێزێکی تۆکمەوە گەمارۆی دەریایی لە دەریای عەرەب دەستپێکردووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
Total
0
Share