پۆلیسی عێراق بە دوای براكەی سەرۆكی نەوەی نوێ دا دەگەڕ‌‌ێت

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كارە بازرگانی و شەخسییەكانی لە بەرگی سیاسی و جوڵانەوەكەیدا دەكات، بە جۆرێك ئەندامانی خێزانەكەشی بۆ ئەو ئەركانە راسپاردووە و گەیشتووەتە ساختەكاری و ئاشكرادەبێت، برایەكی، داواكراوە بە ساختەكاری رەسیدی چەك و فەرمانی دەستگیركردنی لە دادگایەكی بەغداد بۆ دەرچووە.

بەپێی بەڵگەیەكی یاسایی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، نزار عەبدولواحید قادر برای شاسواری سەرۆكی نەوەی نوێ لەلایەن دادگای لێكۆڵێنەوەی كەرادە لە بەغداد ( داواكراوە) بە فەرمانی ژمارە 7801 و تۆمەتبارە بە بەكارهێنانی چەكی بانكی، بەبێ ئەوەی هیچ رەسیدێكی بانكی هەبێت، كە ئەوەش ساختەكردنە لە بانك.

لە نووسراوە رەسمییەكەی دادگای كەرادەی بەغداد دا هاتووە:” نزار عەبدولواحید جۆری تاوان و ئەو ماددە یاساییەكەی بریتییە لە دروستكردنی چەك بەبێ رەسیدی بانكی و بەپێی ماددەی 459/ا سزادان داواكراوە”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر خۆپیشاندان دادگایی دەكرێن

بابەتی دواتر

رەجەب تەیب ئەردۆغان وەكو سەرۆك كۆماری توركیا سوێندی یاسایی خوارد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەمباربووین بەوەی هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ و هاوکارە باشەکەتمان پێگەیشت

کۆڵۆنێڵ هانس راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا، پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی فەرماندە ئاكام عومەر ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی…
Total
0
Share