فەتح: بێهەڵوێستیی كازمی وادەكات ئەمریكا بەردەوام بێت لە لێدانی حەشد

هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری ڕایگەیاند، “بێهەڵوێستیی حكومەتەكەی كازمی لە بەرانبەر هێرشەكانی ئەمریكا بۆسەر هێزەكانی حەشدی شەعبی، ڕێگا خۆشدەكات بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە.”

ئەحمەد عەلی، پەرلەمانتاری فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “بێدەنگبوونێكی گوماناوی هەیە لەلایەن حكومەتەوە بەرانبەر بە تاوانەكانی ئەمریكا دژ بە هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەوەش دەرگا واڵا دەكات بۆ دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە بەهۆی بێدەنگیی حكومەتەوە.”

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانیی فەتح كە هادی عامری سەرۆكی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی سەرۆكایەتی دەكات، جەختدەكاتەوە لەوەی كە “دەبێت حكومەتی عێراق ڕێوشوێن بگرێتەبەر و هەڵوێست وەربگرێت بۆ بەرگرتن لە هێرش و دەستدرێژییەكانی ئەمریكا.”

لە كۆتایی لێدوانەكەیدا، ئەحمەد عەلی، پەرلەمانتاری فەتح لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “لێكۆڵینەوەكان سەلماندوویانە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوخۆی عێراقدا هێرشیانكراوەتە سەر و لەلایەن ئەمریكاوە پێكراون، نەك لە سوریا وەك ئەوەی واشنتن بانگەشەی بۆدەكات.”

بابەتی پێشتر

لەمانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە سێ ملیۆن بەرمیل زیاتر بووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share