قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری ئەمریکا 30 سانتیمەتر بەرزدەبنەوە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە، ئەوەش یەکسانە بەو ئاستەی لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا زیادیکردووە.

توێژینەوەکە دەریدەخات، تاوەکو دەوروبەری ساڵی 2050 ئاستی ئاوی کەناراوەکانی ئەمریکا 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەرزدەبێتەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە، هاوکات گەردەلوول و لافاوەکان بە چەندین جار زیاتردەبن و شەپۆلە ئاوییەکانیش لە کەناراوەکاندا مەترسی دروستدەکەن.

نیکۆڵ لۆبۆڤ بەڕێوەبەری بەشی ئۆقیانوس و دەریاکان لە ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا ڕایگەیاندووە، لافاوە وێرانکەرەکان لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا 10 بەرامبەر زیاتردەبن.

ئەو دەڵێت، “دەمەوێت بە متمانەی تەواوەوە پێتانبڵێم ئەمە ئەو گۆڕانکارییە ئاساییانە نییە کە پێشتر پێیاندا تێپەڕیوین”.

جینا ماکارسی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاووهەوا دەڵێت، “داتا نوێیەکان لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ئۆقیانوس و دەریاکان جەختدەکەنەوە قەیرانەکانی ئاووهەوا گەیشتوونەتە ئاستی بەرز و وەکو سەرۆک وتی، هەڵکردنی ئاڵای مەترسیداری سوور”.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین جارێکی دیکە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share