سەرۆكی بەرازیل: سێ بژاردەم لەبەردەمە، بەندكردن یان مردن یان سەركەوتن

جایێر پۆلیسۆنارۆ، سەرۆكی بەرازیل

سەرۆكی بەرازیل ڕایدەگەیەنێت، لە ئایندەی نزیكدا سێ بژاردەی لەبەردەمدایە بەندكردن یان مردن یان سەركەوتن.

جایێر پۆلیسۆنارۆ، سەرۆكی بەرازیل كە هەوڵ بۆ ویلایەتێكی نوێی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی لە هەڵبژاردنەكانی 2022 دەدات وتی، “سێ بژاردەم هەیە بۆ ئایندەم: بەندبكرێم یان بمرم یان سەربكەوم” ئەوەشی وت، “بژاردەی یەكەم لە ئارادانییە، من ئەوەی پێویست بێت دەیكەم و هیچ شتێكی هیچ كەسێكم لە ئەستۆ نییە”.

ئەو لێدوانەی لەكاتێكدایە سەرۆكی وڵات لە ناكۆكیدایە لەگەڵ دادگای فیدڕاڵیی باڵای وڵاتەكەی بەهۆی گومانكردنی لە شەرعیبوونی سیستمی دەنگدانی ئەلیكترۆنی لە بەرازیل، كە لە ساڵی 1996ەوە كاری پێدەكرێت.

بەمدواییەش دادگا لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر سەرۆكی وڵات دەستپێكرد بەتۆمەتی “ناوزڕاندن” و “هاندانی تاوان”.

ئەمەش دوای ئەوەی لە یەكێك لە لێدوانەكانیدا داوای لە گەلەكەی كرد چەك بكڕن بەهۆی ئەوەی “گەلێكی چەكدار هیچكات نابێتە كۆیلە”.

یەكێكی دیكە لە جیاوازییەكانی سەرۆكی بەرازیل پابەندنەبوونیەتی بە ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، دوای ئەوەی شەممەی ڕابردوو بەبێ كەمامە لەنێو لایەنگرانیدا لە پایتەختی ویلایەتی گۆیاس دەركەوت، بەپێی ئەو وێنەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكرایەوە.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share