هەفتەی داهاتوو گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە دەستپێدەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو گەشتیی حاجیانی هەرێم بەرەو عەرەبستانی سعودیە دەستپێبکات و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمیش ئامادەکاریی تەواوی کردووە.

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بڕیارە رۆژی 9 ی حوزەیران گەشتی یەکەمین گورپی حاجیان بە رێگەی وشکانی بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێبکات، رۆژی 12 ی مانگیش یەکەم وەجبە بە رێگەی گەشتیی ئاسمانیی دەبێت و دواتریش لە رۆژەکانی دهاتووتردا حاجیانی دیکە بەڕێدەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە لەرووی تەندروستیی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ حاجیان و دابینکردنی هۆتێل و تکتی فڕۆکە”.

سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە دینارەوە بۆ دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی، نیاز نەقشبەندی وتی، ئێمە بە دۆلار پارە بۆ سعودیە حەواڵە دەکەین، بۆیە هەر دۆلاریشمان لە حاجیان وەرگرتووە.

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی مردنی کەسێک بە تای خوێنبەربوون تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کشتوکاڵ: بە کوڵاندن و بەستنی گۆشت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تێیدا لەناودەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share