کشتوکاڵ: بە کوڵاندن و بەستنی گۆشت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تێیدا لەناودەچێت

وەزارەتی کشتوکاڵ بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی توندتر کردووە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ هاوڵاتییان دەتوانن بە سەلامەتی گۆشتی سوور بخۆن، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە بەستووی هەڵدەگیرێت یان بۆ ماوەی 15 خولەک بکوڵێنرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و تیمە تایبەتمەندەکانی شارەوانی، ڕێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی سەربڕینی ئاژەڵ توندتر کراوە، کە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بەبێ پشکنینی پێشوەختی ڤێتێرنەری لەناو شارەکاندا ئەنجامدەدرێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریدا لە نەخۆشییەکە کە تا ئێستا ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 139 کەس، لەو ژمارەیەش 20 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان بریتین لە، رێگریکردن لە بوونی ئاژەڵ لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها هۆشیاری بۆ خانمانی ماڵەوە بۆ بەکارهێنانی دەستکێش لەکاتی ئامادەکردنی گۆشتدا، جەختدەکاتەوە لە گرنگی وەرگرتنی یەکێک لەو دوو رێگایە بۆ دڵنیابوون لەوەی ڤایرۆسەکە لەناودەچێت ئەگەر لە گۆشتدا هەبێت، یەکەم بۆ ماوەی 7 بۆ 24 کاتژمێر بە بەستوویی بمێنێتەوە، یان لە پلەی گەرمی 60 پلەی سەدی بۆ ماوەی 15 خولەک بیانکوڵێنە.

بابەتی پێشتر

هەفتەی داهاتوو گەشتی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشانە.. ساڵانە نزیکەی نۆ ملیار دۆلار بۆ توتن خەرجدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share