زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە سێ بینای سەر شەقامی 60 مەتری هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 4:00 ئاگرێک لە سێ بینای تەنیشت یەک لە شەقامی 60 مەتری هەولێر کەوتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی ئاگرەکەوە دووکانێکی ساردەمەنی و دوو پێشانگەی پێداویستییەکانی ناوماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتاون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە و توانراوە کۆنتڕۆڵبکرێن”.

ئاشکراشیکرد، “تائێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزاندراوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: ئەو شۆفێرانەی لە کاتی قەرەباڵغیدا لای ڕاست یان چەپی شەقام بەکاردەهێنن سزا دەدرێن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵەغی، بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک پۆلیسێکی هاتوچۆ دابنێین. بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی…
Total
0
Share