بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی نەسر كۆبوونەوە.

‏‎لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەیسەڵ كەریم خانی برادۆستی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سیاسییە نەخوازراوە جەختی لێكرایەوە.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گەشبینییەوە لە ھەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی ڕووانی و ڕایگەیاند، ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و هیوادارم هەموومان پێكەوە عێراق ببەینە قۆناغێكی نوێی دەوڵەتداری و ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان فەراهەمبكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیزا فەلەكەدین: كاری بانكە حكومییەكان سنووردارە و پێویستی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نییە

لیزا فەلەكەدین ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی دیوانی چاودێریی دارایی، میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتيی…
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: بایكۆت بەردەوامە تاجێبەجێكردنی داواكارییەكانمان و مووچەی مانگەكانی 12 و 1 دابەشبكرێت

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، “بایكۆت بەردەوامە تاجێبەجێكردنی داواكارییەكانمان و 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكرێت”.…
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی  چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی…
Total
0
Share