شیلان عارف: باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی پێشێلی یاسا دەكات

شیلان عارف بریكاری وەزارەتی دادی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی كوردستان لوتكەی بێڕێزیكردن بوو بەرامبەر سەروەریی یاسا و كۆی دامەزراوەكان كەوتنە ژێر پرسیارەوە و هیچ مانایەك بۆ سەروەریی یاسا نەمایەوە لە كاتێكدا لەناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشكرا پێشێلی یاسا كرا.

راشیگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێندخواردنی دوو لە ئەندامانی كۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەهۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان و تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی بۆ كۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی 33یە لە بڕگەی دووەم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە بڕگەی دووی یاساكەدا هاتووە، ئەنجومەن بەلایەنی كەم دەبێت مانگی جارێك كۆببێتەوە و سەرۆكیش بۆی هەیە لە كاتی پێویست داوای كۆبوونەوە بكات و ئەگەر سەرۆك یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەكات بەلایەنی كەم سێ لەسەر چواریی ئەندامانی ئامادەنەبوو، نابەسترێت و بڕیارەكەش بە زۆرینەی ئەندامەكان وەردەگیرێت.

وتیشی، من وەك یاساناسێك هاوتەریب وەك بریكاری وەزارەتی دادیش ئەو كۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لە داهاتوودا رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێمتمانەی هاوڵاتییان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەكان لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

عێراق دەیەوێت وێستگەی ئەتۆمی دروستبكات

بابەتی دواتر

ئارایشگای VIP داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share