دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌كه‌یان ‏

ئەمڕۆ جارێكى دیكە ژمارەیەک لە دانیشتووانى گوندى لهێبان گەڕانەوە سەر ماڵەکانیان و ‏ڕەتیشیدەکەنەوە گوندەکەیان سووتێندرابێت.‏

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندى ‏لهێبان، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشەکانی داعش گونده‌كه‌یان چۆڵكردبوو، جارێكى تر ‏گەڕاونەته‌وە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.‏

دانیشتووانى گونده‌كه‌ ئەو دەنگۆیانه‌ى كه ‌باسیان له‌ سووتاندنى گونده‌كه‌یان دەكرد، ‏ڕەتدەكەنەوە و جه‌ختیان كردەوە دوورە لە ڕاستییەوە و داعش هیچ خانوویه‌كى ‏نه‌سووتاندووه‌. ‏

داواشیان لە خەڵکی گوندهكەیان ‌كردووه‌ بگەڕێنەوە سه‌ر ماڵ و حاڵیان.‏

له‌ چه‌ند شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به‌ ناحیەی ‏سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، به‌ڵام دواتر بەهۆی ‏هەڕەشەکانی داعشه‌وه‌ دوێنێ شەو دانیشتووانه‌كه‌ى گوندەکەیان چۆڵکرد.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەقامی پیرەمێردی راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەقامی پیرەمێردی سلێمانی راگەیاند. لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوەش…
Total
0
Share