ماوەی تێستی كامێراكانی پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی كۆتایی دێت و لە سبەینێوە كامێرا‌كان دەستبەكاردەبن و تیژڕەویی تۆماردەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران دەڵێت، دوای كه‌وتنه‌كاری كامێراكانی چاودێریی تیژڕه‌وی ناسراو به‌خاڵ بۆ خاڵ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌شێوه‌ی تێست، له كاتژمێر 08:00ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه 29ی ئایار له هه‌ردوو رێگای (سلێمانی- دوكان) كامێرا‌كان تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێل تۆمارده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (79)ی ساڵی 2016، شۆفێری سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت، وەك ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی پێداوە
داواش لە شۆفێران دەكات پابه‌ندبن به‌و خێراییه‌ی له رێگاكه دیاریكراوه.