کەشناسی: لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی گەرما دەستپێدەکاتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە، بەوپێیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عێراق خۆڵبارینێکی کەم دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

هەروەها ڕۆژی هەینی، لە سەرتاسەری عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق لە ڕۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ڕۆژی یەکشەممەش بەبەرزی دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان لە هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی. لە…
Total
0
Share