ئومێد خۆشناو: نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن و هاوكات داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڵگەنامەی پێویست ئامادەبكەن و لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و هاوكاریی تیمەكان بكەن، هاتوچۆی نێوان شارەكانیش سنووردار دەكرێت و فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان كراوە دەبن و ئاسانكاری بۆ رۆژنامەنووسان دەكرێت.

وتیشی، ” گرنگە هاوڵاتییان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە ناوچەكەیان و نانەواخانە و شوێنە پێویستەكان لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ كراوە دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەن حسێن: ئەو 195 کەسەی لە شارەوانیی سلێمانی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە گرێبەستەکەیان درێژکرایەوە

ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو 195 کەسەی…
Total
0
Share