لە هەولێر دوو كەس درانەبەر دەستڕێژی گولـلە

لەسەر شەقامی 100 مەتری لە هەولێر لەنێو ئۆتۆمبێلدا تەقە لە دوو كەس كرا و بەهۆیەوە یەكێكیان كوژراوە و ئەوی دیكە برینداربووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر نزیك بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت و گەڕەكی 32ی پارك دەستڕێژی گولـلە لە دوو كەسی ناو ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كرا و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیكەش برینداربووە.

پەیامنێرمان لە هەولێر لە زاری شایەتحاڵانەوە رایگەیاند، تەقەكەرەكە جلوبەرگی سەربازی لەبەردابووە، دوای رووداوەكە لە شوێنەكە هەڵهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share