کەشناسی: خێرایی با و خۆڵبارین زیاتر دەبێت

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، خێرایی با زیاد دەکات و تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت لەو ناوچانەی خێرایی با زیاترن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، هەروەها خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵبارین لەو ناوچانەی خێرایی با زۆرە، زیاتر دەبێت.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

سبەینێ دووشەممە، ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەندێک کات ئاستى خۆڵ بارین لەسەر هەندێک ناوچە زیاتر دەبێت بە تایبەتى بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکوک و دهۆک.

پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

عێراق پلەیەک کشایەوە لەو وڵاتانەی هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ نوێکردنەوەی…
Total
0
Share