عێراق پلەیەک کشایەوە لەو وڵاتانەی هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بەپێی ماڵپەڕی جیهانیی global petrol prices، عێراق پلەیەک کشاوەتە دواوە لەناو ئەو وڵاتانەی کە کەمترین نرخی بەنزینیان هەیە لەناوخۆی وڵاتەکانی خۆیان.

بەپێی ریزبەندیی ماڵپەڕەکە، عێراق لە ریزبەندیی مانگی ئایاردا پلەیەک کشاوەتەوە و چووەتە پلەی 14یەم، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر عێراق لە ناو 170 وڵاتی جیهاندا لە پلەی 13یەمدا بووە بۆ هەرزانیی بەنزین.

بەپێی ریزبەندییەکە ڤەنزوێلا لە پلەی یەکەمدایە و هەرزانترین نرخی بەنزینی هەیە لە جیهاندا، ئێران پلەی دووەمە، لیبیا لە پلەی سێیەمدایە، دواتر ئەنگۆلا و جەزائیر و کوەیت بەدوای یەکدا دێن.

عێراق لە ماوەی مانگی ئازاردا پلەیەک چووە پێشەوە، بۆ هەرزانترین وڵاتی جیهان  لە نرخی بەنزینی ناوخۆدا، دوای ئەوەی نەیجیریا نرخی بەنزینی لە ناوخۆدا بەرزکردەوە، دواتر عێراق لە مانگی ئایاردا سێ پلە دابەزی.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان لە هەولێر دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: خێرایی با و خۆڵبارین زیاتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share