بەهۆی ڕوداوی شێلانەوە منداڵێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکە برینداربوو

لە دوو ڕوداوی شێلاندا منداڵێک لە نزیک ناحیەی بیارە گیانی لە دەستداوە و منداڵێکی دیکەش لە سەیرانگای دوکان بەهەمان ڕوداو بریندار بووە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ 21ی ئازار، “لە گوندی زەردەهاڵی نزیک ناحیەی بیارە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان سەنی، منداڵێکی شێلاوە و بەهۆیەوە منداڵەکە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا”.

بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە ناوی (نزا سامان) بووە و لەگەڵ خێزانەکەی ڕۆشتوون بۆ نزیک گوندی زەردەهاڵ لە ناحیەی بیارە.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا لە قەزای دوکان، ئۆتۆمبیلێک منداڵێکی شێلاوە و بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی دوکان کە بە تۆڕی میدیایی ئێستایداوە، منداڵەکە تەنها برینداربووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

بەهۆی دەرچوونی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بۆ سەیرانگاکان، ئەمڕۆ 21ی ئازار چەندین ڕوداوی جۆراوجۆر ڕویاندا کە بەهۆیەوە تا ئێستا 3 کەس گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم: %14ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش %14ی هاوڵاتییان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.…
Total
0
Share