دوو قاچاخچی دەستگیركران 16 پاکستانییان هێناوەتە هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیرکردنی دوو قاچاخچیی راگەیاند و دەڵێت، خەڵكیان بە نایاسایی لە پاكستانەوە هێناوەتە هەرێم.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هێزەکانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەربەندیخان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، (16) کەسی بە رەگەز پاکستانییان دەستگیركردووە کە بە شێوەی نایاسایی هاتبوونە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە كۆچبەرەکان بە رێگای نایاسایی لەلایەن دوو کەسی قاچاخچی هێنراونەتە ناو هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاشكراشیكردووە، دوو قاچاخچییەكە دەستگیركراون و لە ئێستادا سەرجەم دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێک فەرمان دەکات بە بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوێک بۆ دەرهێنانی مۆبایلەکەی

بابەتی دواتر

سامان شێخ لەتیف: سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ژەهراوی بوون تەندروستیان جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا بۆردومانی دەستپێكردەوە

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری قەزای ئامێدی-یان دەستپێكردەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون ئەمڕۆ شەممە،…
Total
0
Share