تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “سێ بژاردەمان خستۆتە بەردەم لێژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشگرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراقدا هەیە، لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە، “لە ئێستادا بژاردەکان بۆ کەرەنتینەکردنی هاوڵاتییان نین، بژاردەکان زیاتر سنوردارکردنی گەشت و سنورەکانە”.

لە دوای بڕیاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار لە 18 ی ئەم مانگەوە لە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هۆشداری دەدات کە ئەگەر ڕێکاری پێویست نەگرنەبەر ئەوا ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە تەشەنە دەسێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان رێکاری خۆی هەیە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکی کاتی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرۆسەیە رێکاری تایبەت…
Total
0
Share