جەمال حەوێز: پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە دەیەوێت لە هەرێم تۆڵە بكاتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە و دەیەوێت لە هەرێمی كوردستان چەواشەكاری بكات، دەڵێت “پارتی نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت، چونكە دەزانێت ئەگەر یاساكە هەمواربكرێتەوە جارێكی دیكە 45 كورسیی پەرلەمانی ناهێننەوە”.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، جگە لەپارتی سەرجەم فراكسیۆنەكان داوادەكەن هەڵبژاردن فرەبازنە بێت و ناكرێت بە تەنها پارێزگای دهۆك 27 كورسی پەرلەمانی تێیدا بێت لەكاتێكدا دەبێت بە نزیكەیی 15 كورسیی پەرلەمانی بەر پارێزگاكە بكەوێت و ئەگەر فرەبازنە بێت هەر پارێزگایەك دەنگدەری خۆی دەبێت و نوێنەری خۆی هەڵدەبژێرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەڵێت ،” پێكهاتەكان 11 كورسییان لە پەرلەمان هەیە لە زۆرینەی پرسەكاندا لەگەڵ پارتی هاوڕان ئێمە دەمانەوێت پێكهاتەكان نوێنەری ڕاستەقینەیان لەپەرلەمان هەبێت”.

جەمال حەوێز پێیوایە، “پارتی لە بەغداد شكستیهێناوە و دەیەوێت لەهەرێم تۆڵەبكاتەوە و چەواشەكاری دەكات و نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، چونكە ئەگەر یاساكە هەمواربكرێتەوە جارێكی دیكە 45 كورسیی پەرلەمان ناهێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولكەریم: لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆن تۆماردەكەین

دانا عەبدولكەریم بەشداربووی كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان تۆماردەكەین.…
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share