سامان شێخ لەتیف: سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ژەهراوی بوون تەندروستیان جێگیرە

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ئەمڕۆ بەهۆی ئاو و خۆراكەوە ژەهراوی بوون، تەندروستیان جێگیرە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمشەو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگاداركراینەوە لەوەی ژمارەیەك خوێندكار كە نزیكەی 25 خوێندكار دەبن رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی دوكان كراون بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستیان خراپە.

راشیگەیاند، حاڵەتەكان زۆربوو و بەوتەی پزیشكەكان دووچاری ژەهراوی بوون بە ئاو و خۆراك و بەشێكیان چارەسەری سەرەتاییان لە قەزای دوكان بۆ كرا، كاتژمێر 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆش رەوانەی نەخۆشخانەی شار كران”.

وتیشی، “ئێستا دۆخی تەندروستی زۆربەیان جێگیرە و بەشێكیان ماونەتەوە لە نەخۆشخانەی شار، ئەوانیش پاش رێكارە پێویستەكان دەنێردرێنەوە ماڵەوە.

بابەتی پێشتر

دوو قاچاخچی دەستگیركران 16 پاکستانییان هێناوەتە هەرێم

بابەتی دواتر

250 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو تەرخانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share