كەشناسیی هەرێم كاتەكانی بارانبارین ئاشكرادەكات

لەمشەوەوە شەپۆلێكی بارانبارین شار و ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و كەشناسیی هەرێم دەڵێت، پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت، لە درەنگانى شەودا ئەگەرى بارینى نمەباران هەیە لەسەر ناوچەکانى باکوور و ناوەڕاستى هەرێم (دهۆک، هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانیان).

دەشڵێت، سبەینێش لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى دیكەى بارانبارین لە ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە دەستپێدەکات پاشان دەگاتە ناوچەکانى گەرمیان، کەرکوک و سلێمانى و رێژەى بارانبارین لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکى دیكە جیاوازە.

هەندێک ناوچەى گەرمیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو هەیە و، پلەکانى گەرما بەڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزن، كەشناسیی هەرێم وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژه‌تیرۆر: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ حه‌ویجه‌ چه‌ندین مۆڵگه‌ى داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی دژەتیرۆر، بەهاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی بەرفراوانیان لە سنووری قەزای حەویجە ئەنجامدا و دەستگیرا…
Total
0
Share