بەرپرسێک فەرمان دەکات بە بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوێک بۆ دەرهێنانی مۆبایلەکەی

حکومەتی هیندستان بڕیاریدا بە راگرتنی بەرپرسێکی حکومەتەکە بەهۆی ئەوەی فەرمانی دابوو بە بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوێک بە مەبەستی دەرهێنانی مۆبایلەکەی کە کەوتبووە ناو ئاوەکەوە.

میدیاکانی هیندستان باس لەوەدەکەن کە راجیش فیشواس، مۆبایلەکەی کە لە جۆری سامسۆنگ بووە لەکاتێکدا کە وێنەی سێڵفی گرتووە کەوتووەتە ناو ئاوی ئەو بەنداوەوە، ئەو بەرپرسە بە بیانووی ئەوەی مۆبایلەکەی بەڵگەنامەی حکومیی هەستیار و گرنگی تێدایە فەرمانی داوە بە بەتاڵکردنی ئاوی بەنداوەکە بۆ گەڕاندنەوەی مۆبایلەکەی.

رووداوەکە لە بەنداوی خرکتا لە چهاتیسگارە روویداوە.

لەدوای ئەوەی بە ماوەی سێ رۆژ ئاوی بەنداوەکە بەتاڵکراوە، حکومەت بڕیاریداوە بە راگرتنی ئەو بەرپرسە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share