ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا كۆتاییهات

ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ناوچەكانی گەرمیان دەستیپێكرد، كەمێك پێش ئێستا كۆتایی هات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درێژایی ناوچەكانی سنووری گەرمیان تا ناوچەی پردێ لە كەركوك ئۆپەراسیۆن و كێوماڵی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای عێراق دەستیپێكرد.

مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكە بەر ئەنجامی دانیشتن و كۆبوونەوەكانی دوو هەفتەی رابردوویانە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق.

ئەوەشی وت، “رێككەوتنیان كردووە ناوبەناو كێوماڵ و ئۆپەراسیۆن لەناوچەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپا ئەنجامبدرێت”.

پەیامنێرمان لە گەرمیان پێیڕاگەیاندین، ئۆپەراسیۆنەكە كاتژمێر 5ی بەیانیی ئەمڕۆ دەستیپێكرد و كاتژمێر 10 كۆتایی هات.

وتیشی، “هیچ رووداوێك رووینەداوە و بەبێ زیان كۆتایی هات”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک مەترسیی ژێرئاو کەوتنی شاری نیویۆرک ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و رێگایەكی سەرەكی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share