ئیدارەی راپەڕین داوای دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن دەکات

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

لە راگەیاندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕیندا هاتووە، وێڕای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خوێندکارانی سنووری پەروەردەی راپەڕین و پشتیوانی  و هاوڕابوون لەگەڵ داوا رەواکانی وانەبێژان و مامۆستایان، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سنوورەکەمان بکەین لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەمیشە داواکاریی کەسوکاری خوێندکارانمان بۆ دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگاکان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە داوا لە کەس و کاری خوێندکارانیش دەکەین پاڵپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن لە دەستپێکردنەوەی دەوام و گەشانەوەی چرای رووناکی خوێندنگاکان “.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا. لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە،…
Total
0
Share