دوای 45 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لە هەندەران
تەرمی گەنجێك گەڕێندرایەوە بۆ كوردستان

بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، تەرمی ئەو گەنجەی ماوەی 45 رۆژ بوو لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەگیرهاتبوو، گەڕێندرایەوە بۆ كوردستان و لە زێدی خۆی بەخاكسپێردرا.

هێرش رەحیم لەدایكبووی ساڵی 1980ـیە و 10 مانگ لەمەوبەر دەربەندیخانی بەجێهێشتووە و رووی لە بەریتانیا كردووە، ماوەی 45 رۆژ بوو كۆچی دوایی كردبوو، بەڵام تەرمەكەی لە هەندەرانەوە نەگەڕێندرابووەوە بۆ زێدی خۆی.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان رایگەیاند، بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و بە هاوكاریی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، تەرمی هێرش رەحیم گەڕێندرایەوە بۆ هەرێمی كوردستان و لە گوندی هۆرێنی سەر بە ناحیەی مەیدان بەخاكسپێردرا.

وێنەكان:- محەمەد ئەحمەد

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە، رایگەیاند، ” چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت”. قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە رۆژی…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان داشكاندن بۆ مامۆستایان دەكرێت

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایان لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ نەخۆشخانەیەكی تایبەتدا ئەنجامداوە كە داشكاندن لەپشكنین…
Total
0
Share