هاوسەرۆكی هەدەپە رایدەگەیەنێت، ئەم هەڵبژاردنە بۆ توركیا چارەنووسسازە و پێویستە هەمووان لە پڕۆسەی دەنگدان بەشداربین.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە لە میانی سەردانێكدا بۆ ئامەد و كۆبوونەوەی لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەكانی شارەكە رایگەیاند، دەنگمان بۆ ئاییندەی توركیایە و پێویستە هاوڵاتییان بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداریی پڕۆسەكە بكەن و ئەم هەڵبژاردنە بۆ توركیا چارەنووسسازە
14ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتیی توركیا ئەنجامدرا، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كڵچدار ئۆغڵۆ هیچ كامیان نەیانتووانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و بچنە سەر كورسیی دەسەڵاتی توركیا و بڕیارێكی جارێكی دیكە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێتەوە.