لەداڕمانی کانێکی زێردا لەسودان دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕەوە لە نزیک شاری نهود لەپارێزگای کردڤان، لەدووریی 500 کیلۆمەتر خەرتومی پایتەختی وڵاتەکەوە، 38 کەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، “ژمارفەی ئەوانەی لەداڕمانی کانەکەدا گیانیان لەدەستداوە، لە 22 کەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ 38 کەس، کەسەرجەمیان کرێکاربوون لەو کانە زێڕەدا”.

سەبارەت بەڕووداوەکە ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری خالید زوحەوی بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی سودانی بۆ کانزاکان ڕایگەیاندووە، “لەداڕمانی ئەو کانە زێڕەدا 31 کرێکار گیانیان لەدەستداوە، هەروەها کەسێک ڕزگاری بووە و هەشت کرێکاریش تائێستا بەێسەروشوێنن”.

کانەکانی دەرهێنانی زێڕ بەشێوازە کۆنەکان بەدرێژایی چەندین دەیەیە لە سودان بڵاون و کەلەڕێگەی هەڵکەندنی زەوی و شکاندنی بەردە سەختەکانی ئەو ناوچانەی گومانی بوونی خاوی زێڕیان لێدەکرێت ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئامارەکانی دەوڵەت ئەو کەسانەی لەکانەکانی دەرهێنانی زێر کاردەکەن لەسودا ژمارەیان دەگاتە یەک ملیۆن کەس، کەنزیکەی 80%ی بەرهەمی زێری وڵاتەکە لەلایەن ئەوانەوە بەرهەمدەهێنرێت کە لە کانە زێڕە شێوە تەقلیدییەکاندا کاردەکەن و بڕەکەی دەکاتە نزیکەی 80 تۆن لە ساڵێکدا.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕێژەی هەژاری لە سودان لەئاستێکی زۆر بەرزدایە و ئاستی هەڵاوسانی ئابوریی ئەو وڵاتە ساڵانە لەسەدا 300ـە.

بابەتی پێشتر

ناوی هەریەکە لە دوبز و پردێ دەکرێتەوە بە دوبس و ئاڵتوون کۆپری

بابەتی دواتر

گوگڵ پلەی یەکەمی زۆرترین سەردانیکەری لەدەستدا و تیکتۆک جێگەی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share