لە بەغدادەوە بڕیارێك لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم درا

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە لیژنەی دارایی دەنگ لەسەر ئەو پێشنیازەی یەكێتی درا كە پێویستە حكومەتی عێراق هەر بڕە پارەیەك بۆ حكومەتی هەرێم دەنێرێت ئەولەویەت بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم بێت و ئەو پێشنیازە دەنگی لەسەر درا.

راشیگەیاند، پێشنیازێكی دیكەی یەكێتی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بوو كە لە بڕگەی 14ی پڕۆژەیاساكەدا حكومەتی هەرێم پابەندكرا كە ئەو پارەیەی بۆی تەرخاندەكرێت مانگانە بە رێژەی 10%ی مووچە پاشەكەوتكراوەكان بۆ فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە.

لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستانیش، ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، پشكی هەرێم بە 15 ترلیۆن و 150 ملیار دینار خەمڵێندراوە و بەبێ خەرجی سیادی كە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان ناخرێتە سەر ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێم دەنێردرێت و دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵ.

بابەتی پێشتر

پەروین بوڵدان: ئەم هەڵبژاردنە بۆ توركیا چارەنووسسازە

بابەتی دواتر

سەید عەممار حەكیم: سەرۆك مام جەلال موڵكی كورد و هەموو عێراقییەكان بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share