تەنها چەند رۆژێکی کەمی بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا ماوە، دوو حزبی کوردیی وڵاتەکەش دەنگی خۆیان بۆ یەکێک لە کاندیدەکان یەکلایی کردووەتەوە.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکیی پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، “لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکان بەشداریی دەکەین و سیستمی یەک پیاو کۆتایی پێدەهێنین و روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەین، هەرگیز ئەردۆگان لە بژاردەکانی ئێمەدا نابێت”.
وتیشی، “ئەم هەڵبژاردنە بەوە جیادەکرێتەوە، راپرسییە لەنێوان لایەنگرانی سیستمی دیموکراتی و ئەو کەسانەی دەیانەوێت پارێزگاری لە سیستمی تاکڕەوی بکەن”.
جگە لە هەدەپە، هەریەکە لە پارتی چەپی سەوز و پارتی زافەر پشتیوانیی خۆیان بۆ کلیچدار ئۆغڵو دووبارە کردووەتەوە.
بڕیارە 28 ی ئەم مانگە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان و کەمال کلیچدار ئۆغلۆ بەڕێوەبچێت.