دوو تاوەری پاڵاوگەكەتان بیرماوە؟
لە 5 مانگی داهاتوودا لە سلێمانی ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت

دوای گەیشنی پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی، بڕیارە لە پێنج مانگی داهاتوودا ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین لە جۆری “موحەسەن” بەرهەمبهێنرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت ڕایگەیاند، ئەو پاڵاوگەیەی لە سنووری ناحیەی عەربەت دانراوە “درێژیی یەکێک لە بۆرییەکانی 60 مەتر و ئەوی دیکەیان 43 مەترە و بەمەبەستی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی بەنزین هێنراونەتە ناوچەکە، توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە 850 – 900 هەزار لیتر بەنزین دەبێت لە ڕۆژێکدا”.

ڕاشیگەیاند، “پاڵاوگەکە لەلایەن کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە دروستدەکرێت، بەڵام تائێستا هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو پاڵاوگەیە لەسەرەتادان”.

ئەو پاڵاوگەیەی دروستدەکرێت لە گوندی (یەخی ماڵی)ی سەر بە ناحیەی عەربەت دەبێت و بەنزینی بەرهەمهێنراویشی بۆ پارێزگای سلێمانی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاتی دەوامكردن لە پاسپۆرتی سلێمانی دەگۆڕدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەرجەم هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە لەمەوبەدوا كاتی دەوامكردن دەگۆڕدرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردبوو کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share