لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پاکترین شارە لە عێراقدا

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە پاکوخاوێنی لەناوشاردا دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە بەردەوام دەبن لە پشکنین و بەدواداچوونەکانیان بۆ سزادانی هەر شوێنێک سەرپێچیی رێنماییەکان بکات، بەڵام جەختدەکاتەوە کە سلێمانی پاکترین شاری کوردستان و عێراقە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتی دیاریکراو بۆ پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاوی خواردنگە و ساردەمەنییەکان و شوێنەکانی فرۆشتنی خواردن و خواردنەوەکان کۆتاییهاتووە و لە ئەمڕۆوە هەر شوێنێک تانکییەکانی پیس بێت راستەوخۆ دادەخرێت.

باسی لەوەکرد کە وەکو لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لە سەردان و پشکنینەکانیان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سلێمانی پاکترین شاری کوردستان و عێراقە و ئەو لێپێچینەوە و پشکنینانەی بۆ پاکوخاوێنی لە سلێمانی دەکرێت لە هیچ شارێک ناکرێت.

پێشتر قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند کە ماوەی حەوت رۆژ دەدەن بە ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە ئامادە دەکەن تاوەکو تانکییەکانی ئاوی شوێنەکانیان پاکبکەنەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ خوێندكارانى پۆلی 12: پرۆگرامه‌كانى خوێندن كه‌مناكرێنە‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو داواكاریى خوێندكارانى پۆلی 12ی ئامادەیى ڕه‌تكرده‌وه‌ كە داوای كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامى خوێندن و…
Total
0
Share