عه‌لی باپیر: شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كان هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانە

عەلی باپیر

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری رایدەگەیەنێت، بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هه‌رێمی كوردستان پێویستە هیچ لایه‌نێك په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێ و دەشڵێت، شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كان هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێمە.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە نووسینێكدا تێڕوانینی خۆی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم نیشانداوە و چەند هۆشدارییەك دەخاتەڕوو و رایگەیاند، شكاندنی شكۆی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری پووكانه‌وه‌ی هه‌رێم و بێ ئیعتیباركردنیه‌تی و، شیعاری بێ كرداریش دادی كه‌س نادات و، هیچ ده‌ردێك چاره‌سه‌ر ناكات.

دەشڵێت، “پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامیی هه‌رێم، هه‌موومان پابه‌ندی پره‌نسیپ و یاساكان بین و، هیچ لایه‌نێك په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌ هی خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌زانێ، چونكه‌ له‌ ئه‌سڵدا هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی هی هه‌موو خه‌ڵكین”.

سه‌پاندنی دۆخێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر هه‌رێمدا، دژی بنه‌ماكانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و، سازانی نیشتمانی و، رێز له‌ یه‌كدی گرتنه‌ و، هیچ به‌رهه‌مێكی چاكی لێناچنرێته‌وه‌، وەك ئەوەی عەلی باپیر لە بەشێكی دیكەی نووسینەكەیدا ئاماژەی پێداوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، “با عیبره‌ت و په‌ند له‌ هه‌ڵه‌كانی رابردوومان و شێوه‌ی ئیداره‌دانی خراپی وڵاتمان وه‌ربگرین و، چیدی خۆمان ئیحراجی ئه‌ملاولا نه‌كه‌ین و، بزانین كه‌ به‌بێ رێككه‌وتن و سازانی نیشتمانیی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و، هه‌مواركردنی یاساكه‌ی و، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن، كه‌ هیچ گومانێك هه‌ڵنه‌گرێ، هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌مان نیه‌ و، وتراویشه‌: (ومن ضاق به العدل فالجور علیه‌ أضیق)، هه‌ر كه‌س به‌ دادگه‌ریی سه‌غڵه‌ت ببێ، به‌ سته‌م و زۆر سه‌غڵه‌تتر ده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

بابەتی دواتر

لە هەولێر سەگی بێلانە پەلاماری هونەرمەندێكی میللی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروستدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان لەلایەن گەشتیارانەوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییان دروستددەکات. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی…
Total
0
Share