زانکۆیەکی ئەمریکی دوو مامۆستای زانکۆی سلێمانی وەک باشترین هەڵدەبژێرێت

زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا بۆ باشترین مامۆستاکانی زانکۆ، دوو مامۆستای زانکۆی سلێمانی وەک باشترین هەڵبژاردووە.

ئەو دوو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی لەناو 16 مامۆستای دیكەی زانکۆکانی عێراقدان، کە وەک باشترینەکان بۆ وانەوتنەوە و کاریگەری لەسەر خوێندکارانیان دەستنیشانکراون.

ئەو دوو مامۆستایەی زانکۆی سلێمانی بریتین لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. (شجاع الدین بەكر عەزیز) لە كۆلێژی زانست بەشی فیزیا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. (ئەحمەد ساڵح محەمەد) لە كۆلێژی ئەندازیاری بەشی شارستانی، کە لەلایەن زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكییەوە، كە یەكێكە لە زانكۆ ئاستبەرزەكان لەسەر ئاستی جیهان و ئەمریكا، وەك باشترین مامۆستا و توێژەر دەستنیشانكراون.

زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی ساڵانە 2%ی توێژەرانی جیهان، كە ئەو زانكۆیە دەستنیشانیان دەكات و لە بڵاوكراوەی جیهانی “ئالسیڤیێر” بڵاویان دەكاتەوە، بۆ ئەمساڵ و بۆ جاری دووەم مامۆستای زانكۆی سلێمانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. (شجاع الدین بەكر عەزیز) و بۆ یەكەمین جاریش پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. (ئەحمەد ساڵح محەمەد)ی وەك باشترین مامۆستا و توێژەر دەستنیشانكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانی هەوڵی زانستیی هەردوو مامۆستا بەرز دەنرخێنێت و هیوادارە ساڵانە نموونەی ئەو جۆرە مامۆستایانە زیاتربن و ئاستی زانستیی زانكۆ بەرزتر ببێتەوە، داواش دەكات مامۆستایان هەوڵی جدی بدەن بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی زانكۆی سلێمانی “زانكۆی دایك”، كە “بەردەوام ساڵانە لە پلەكانی پێشەوەی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانیدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانی سلێمانی کەمبکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سلێمانی جوانترین و گەشاوەترین شاری هەرێمی کوردستانە، سروشتەکەی وایکردووە هەمیشە گەشەکردن تیایدا بەردەوام…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share