بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروستدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان لەلایەن گەشتیارانەوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییان دروستددەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دووکان ژمارەیەک وێنەی ئاوی دەریاچەی دووکانی بڵاوکردووەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر دەبەی ئاوی پلاستیکی و پاشەڕۆی دیکەی تێدایە و رایگەیاندووە، “هەندێک گەشتیار لە کاتی سەیرانکردن پاشەڕۆ و دەبەی ئاو دەکەنە ناو دەریاچەکەوە، ئەمەش دەبێتە پیسبوونی دەریاچەکە و گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان دروستدەبێت”.

پێشتر بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، “بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکەکانی ناو شار پشت بە هەردوو پرۆژەی ئاوی دوکان و سەرچنار دەبەستین، هەر کێشەیەکی وەک کوژاندنەوەی کارەبا شکانی بۆرییەک یان هەر کێشەیەکی دیکە رووبدات کێشە لە کاتی دابەشکردنی ئاو دروست دەبێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share