پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە کچێکی لە سلێمانییەوە ڕفاندبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە کچێکی لە سلێمانییەوە ڕفاندبوو و کچەکەش ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 31 ساڵە کە کچێکی تەمەن 20 ساڵی لە سلێمانییەوە ڕفاندبوو و هاتبووە هەولێر دەستگیرکرا.

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکردووە، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ڕادەستی پۆلیسی سلێمانی کراوەتەوە و کچەکەش دراوەتەوە دەست کەسوکار و خێزانەکەی.

هۆگر عەزیز وتی، پەیوەندییەکی باش لەنێوان پۆلیسی هەولێر و پارێزگاکانی دیکە و ئیدارە سەربەخۆکان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 130 تۆمەتبار لە هەولێر دەستگیرکراون ڕادەستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکە کراون.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك هەلی كار لە وەزارەتێكی هەرێمەوە ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share