بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، پێویستە هەمووان میکانیزمێکی گونجاو و نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان و لەدیدارێکدا دۆخی سیاسیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکرا.

لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن، پێویستە هەموومان میکانیزمێکی گونجاو و نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزینەوە و بڕوامان بە سازان و پێکەوەیی هەبێت، ئەمەش ئەو هەنگاوە نیشتمانییەیە کە بەرەو ئاشتەوایی و سەقامگیریمان دەبات”.

هاوکات لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە خاوەن پارکەکانی ئۆتۆمێل و شۆفێران

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێنە سەر هەژماری وەزارەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کاری راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی سێ هەلی کاری راگەیاند. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌…
Total
0
Share