بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردە و ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە هەندێك كات لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان بەفر و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین زیاد دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین لە هەندێك كات لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و بەرزەكان بەفر و بارانی مامناوەند دەبارێت و لە كاتەكانی شەودا بارانبارین زیاددەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و لە سنووری پارێزگای دهۆك و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە بە ( 1 -2)پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 3 پلە نزمتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆك : 9 پلەی سیلیزی

كەركوك : 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

سۆران : 4 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، هەڵبژاردنی…
Total
0
Share