بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کاری راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی سێ هەلی کاری راگەیاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکەمان دەکەین، ئه‌وانەی ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ به‌رپرسیاریەتی هۆبەکانی (هێڵی گەرمی فریاکەوتنی منداڵان / 116، دایەنگەی خنجیل ، دایەنگەی چوارتا) لە بەڕێوەبەرایەتیی‌ چاودێریی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ (10) رۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

-هەر کەسێک سیڤی کەسی پێشکەشدەکات پێویستە توێژەری کۆمەڵایەتی یان دەروونی بێت و لە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی سلێمانی بێت، بۆ دایەنگەکانی خنجیل و چوارتا پێویستە لە رەگەزی مێ بێت.

-هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس خزمەتی لە 10ساڵ کەمتر نەبێت، شارەزایی لە بواری پاراستنی منداڵ و یاساو رێنماییەکان هەبێت.

-شارەزا بێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و باشترە جگە لەزمانی دایک زمانی تریش بزانێت.

-هەر کەسێک ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (10)رۆژ دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە ، ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن .

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو لە هەرێم جێبەجێبكرێت مووچەی سەرجەم خانەنشینان زیاددەكات

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق حكومەتی هەرێم پابەندكراوە بە جێبەجێكردنی یاسای…
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share