هاتوچۆ هۆشداری بەو شۆفێرانە دەدات كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان لێدەكەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم هۆشداریدەداتە شۆفێران لە ئەگەری لێكردنەوە و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكیان بۆ دەربازبوون لە كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی، جەختیشدەكاتەوە هەر شۆفێرێك پەنا بۆ ئەو كارە ببات لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە و ئەو كەسەی ئەو كارە بكات هەنگاو بۆ كاری نایاسایی دیكە دەبات و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرە دەگیرێتەبەر كە تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی لێدەكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەرێمی كوردستان بۆ تابلۆی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە هەمان شێوە پێچەوانەی یاسایە و ئێمە تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان نییە تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەرێمی كوردستان بگۆڕین بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەر كەسێكیش خۆی ئەو كارە بكات و تابلۆكەی بگۆڕێت بۆ تابلۆی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەیگرێتەبەر.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندبوو، بەهۆی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینتەوە شۆفێران پەنا بۆ لێكردنەوە و گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان دەبن.

بابەتی پێشتر

40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلی كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی: بۆ موچەی مانگی شەش، سلێمانی پارەی ناردووە و هەولێر و دهۆك نەیانناردووە

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ڕەتیدەكاتەوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی موچە نەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت، دەڵێت، تا ئێستا بەشێك لە…
Total
0
Share