لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە كەركوك هەشت كەس برینداربوون
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە گەڕەكی عەمەل شەعبی شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا روویداوە كە خزمی یەكترن بە دار و بەرد و ئاسن لە یەكیانداوە.
ئاشكراشیكرد، لە ئەنجامی شەڕەكەدا هەشت كەس لەهەردوولا برینداربوون و یەكێك لە بریندارەكان پیاوێكی تەمەن 53 ساڵانە و حەوت بریندارەكەی دیكە تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 25 ساڵاندایە.