ئازاد محەمەد: هەوڵەكانمان ئەنجامی دەبێت كە نرخی یەك لیتر بەنزین بكرێتە 450 دینار

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رێگای لیژنە پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانتارە كوردەكان لە بەغداد هەوڵمانداوە كە نرخی بەنزین هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بێت و ئومێد دەكەین هەوڵەكانمان ئەنجامی هەبێت و یەك لیتر بەنزین بكرێتە 450 دینار.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نووسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و لە رێگای پەرلەمانتارە كوردەكان كە چەند یاداشت و نووسراوێكیان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە كە نرخی بەنزین لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بێت و ناكرێت جیاكاری بكرێت و نرخی یەك لیتر بەنزین لە پارێزگاكانی عێراق 450 دینار بێت و لە هەرێمی كوردستان لە 750 بۆ هەزار دیناردا بێت.

ئاشكراشیكرد، “ئێستا پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغداد ئاساییبووەتەوە و چاوەڕواندەكرێت هەوڵەكانمان ئەنجامی هەبێت و نرخی بەنزین لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بە هەوڵی ئەنجومەنی پارێزگا و پەرلەمانتارە كوردەكان هەرزان بێت و یەك لیتر بەنزین بكرێتە 450 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕۆژێك دێت پەتی خۆسەپێنەكان باریك و هێزی گەل و دەسەڵاتی دادوەری ئەستووردەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “پێشنیاز دەكەم هەر هاوڵاتییەك لەبەرخراپی ڕێگاو بانەكان زەرەرمەند دەبێت سكاڵایەك لەدژی…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو…
Total
0
Share