سەرپێچییەکی دیکە بۆ سزادانی شۆفێران زیادکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر سەرپێچییەکی دیکەی شۆفێرانی بۆ لیستی سزاکان زیادکردووە و بە لێدان لە ترافیکلایتی سوور هەژماری کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، “لە سیستەمی کامێرای سەر ترافیکلایتەکان، هەر ئۆتۆمبێلێک لە کاتی وەستان هەردوو تایەی دواوەی لەهێڵی (ستۆپ لاین) تێپەڕێت، کە ئەو هێڵە بە پانی شەقام دروست دەکرێت لەسەر ترافیکلایتەکان، ئه‌وا بەلێدان لە چرای سوور ئەژمار دەکرێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڵام ئەگەر تەنها دوو تایەی پێشەوەی بکەوێتە سەرهێڵەکە، بە سەرپێچی لێدانی چرای سوور بۆی ئەژمار ناکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share