لە رووداوێكی هاتوچۆدا مامۆستایەكی زانكۆ گیانیلەدەستدا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سلێمانی مامۆستایەكی زانكۆ كە كوڕی شەهیدێكی سەركردەی یەكێتییە گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی نێوان تونێلی پێشڕەو و جوت سایدی هەواری شار لە سلێمانی بووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە لە جۆری وەرگەڕان بووە و تیایدا كەسێك گیانیلەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش برینداربووە.

قوربانییەكە (کاروان عەلی شامار)ە كە مامۆستای زانكۆ و كوڕی وەسفییە بەنی وەیس، شەهیدی سەركردە و عەلی شامار، تێكۆشەری دێرینی یەكێتی-یە.

بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری مارسیدس بووە، برینداری رووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و ئاوەڵزاوای قوربانییەكەیە و لە ناوچەی سیتەك لە سلێمانی گەڕاونەتەوە و، بەر لە گەیشتنەسەر شەقامی هەواری شار كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، ئەمەش لە زاری كەسوكاری قوربانییەكەوە دووپاتكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی بۆ “دیداری یەکێتی” هەیە.. سەربەرزیی كۆمەڵانی خەڵك ‏ئامانجمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی “دیداری یەکێتی”یەوە بڵاوكردەوە، دەڵێت، “لەم وێستگەی گۆڕانكارییە ڕیشەییەدا كە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەكیمانەی…
Total
0
Share