ئاماژەی بە سروشتی چارەسەرەكە نەداوە
وەزارەتی دارایی: کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەردەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی كوردستان باس لە چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكات، بێ ئەوەی سروشتی چارەسەرەكە بخاتەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزیری دارایی لەگەڵ وەزیری پەروەردە و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەرسێ لایەنی پەیوەندیدار هاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە میکانیزمێکی نوێ.

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕیادرا کۆتایی بە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بهێنرێت و کێشەکانیان لەماوەیەکی نزیکدا چارەسەربکرێت، بێ ئەوەی سروشتی چارەسەرەكە ئاشكرا بكات.

قسەی وەزارەتی دارایی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دوای ئەوە دێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە گردبوونەوە كرد و دواتریش بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنیان ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

بێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی نوێژی بەكۆمەڵ لە كەعبەی پیرۆز كرا

بابەتی دواتر

تۆمەتێكی تری دەستدرێژیی سێكسی درایەپاڵ سەرۆكە كۆچكردووەكەی ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share