تورکیا بۆ ڕێگری لە شەپۆلی کۆچبەران لە باکوری کوردستان دیوار دروست دەکات

هەموو ساڵێک هەزران کۆچبەر بەدوای ژیانێکی باشتردا دەگەرێن لە وڵاتەکەی خۆیان و سنوری ئێران و باکوری کوردستان بەکاردەهێنن بۆ گەشتەکەیان، بەڵام بە دروستکردنی دیوار لەلایەن تورکیاوە ژیانی کۆچبەران هێندەیتر کەوتووەتە مەترسییەوە.

سایتی ئەڵمانی “تاگس شاو” لە ڕاپۆرتێکدا باس لە کاریگەری دیوارە نوێیەکەی تورکیا دەکات لە پارێزگای ئاگری، لە باکوری کوردستان، کە چۆن ژیانی کۆچبەران دەخاتە مەترسییەوە و هەندێکجار دەکوژرێن یان بە سەختی بریندار دەکرێن.

ئەو کۆچبەرانەی کە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەچنە باکوری کوردستان، بەشێکیان کۆچبەری ئەفغانین و بەشێکیان پاکستانی و بەنگلادشیشان تێدایە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئێرانییەکان و کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕێگەکە بەکار دەهێنن.

بەشێک لە کۆچبەرانی ڕۆژئاوای کوردستانیش بەهۆی نزیکی شێوەزاریانەوە لە ناوچەکانی ورمێ و خوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشوری کوردستانەوە دەچنە ڕۆژهەڵات و  ڕێگەکە بەکار دەهێنن و هەوڵدەدەن بچنە وان یان شاری ئاگرییەوە و لەوێوە بگەنە ئیستەنبول.

بە وتەی سلێمان سویلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەو وڵاتە لە پڕۆژەیدایە بە درێژای 560 کیلۆمەتر دیوار لەگەڵ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنوری ئەرمینیا دروستبکات.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاند، تا ئێستا 81 کیلۆمەتر لەو دیوارە تەواو بووە و ڕێگە لە پەنابەران و ئەندامانی پەکەکە دەگرێت تا لە سنوری هەردوولادا هاتوچۆ نەکەن.

تورکیا بە دروستکردنی دیوار باکوری کوردستانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دابڕیوە و بە بیانوی جوڵەکردنی ئەندامانی پەکەکەوە بەردەوامە لە دروستکردنی دیوار لە سنوری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بابەتی پێشتر

یەکسانبوونی چێڵسی و ئەستۆن ڤێلا (1-1)

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات "خراپتر" بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share