بومەلەرزە لە ناوچەیەكی كوردستان روویدا

كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەك لە ناحیەی زوممار روویدا و زیانەكانی نەزانراون.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بومەلەرزەكە بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و هاوڵاتییان هەستیان پێكردووە و دەڵێت، “تا ئێستا زانیارییمان لەبارەی هیچ زیانێكی بومەلەرزەكەوە پێنەگەیشتووە، لە كاتی هەبوونی زانیاریی لەو جۆرەدا بڵاویدەكەینەوە”.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، چەقی بومەلەرزەكە بە دووریی 14 كیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی ناحیەی زوممار بووە كە سەر بە قەزای تەلەعفەرە لە پارێزگای نەینەوا.

بابەتی پێشتر

بریکاری ئۆنانا بێدەنگی شکاند

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: یەكێتی نایەوێت لە دەرگا و پەنجەرەی كۆتاكانەوە فێڵی لێبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share