هاتوچۆی هەولێر دەست بە گۆڕینی تابلۆی بارهەڵگرەکان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، دەستیانکردووە بە گۆڕینی تابلۆی بارهەڵگرەکان و سیستمی نوێی تابلۆیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سیستمی نوێی تابلۆ بۆ بارهەڵگرەکان جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرهاوڵاتییەک مامەڵەی کڕین وفرۆشتن بە بارهەڵگرەکەیەوە بکات یان ساڵانە تازە بکاتەوە یان بارهەڵگرێکی تازە تۆماربکات  تابلۆ تازەکە وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share