كەشوهەوای هەرێم.. سبەی خێرایی با زیاد دەكات و تۆز و خۆڵ ڕوو لە چەند شارێك دەكات

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و سبەی خێرایی با زیاد دەكات و تۆز و خۆڵ ڕوو لە هەرێم دەكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەزرەزانیی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار، ئاسمانی بەشێك لە شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور، هەندێك ناوچەش دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی پێنجشەممە كەشناسیی هەرێم پێشبینی كردووە، خێرایی با شێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات و تۆز و خۆڵیش ڕوو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم بكات.

پێشبینی ئەوەش كراوە، سبەی لە بەشێك لە شارەكانی هەرێم و ناوچە شاخاوییەكان باران بارین دەستپێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share